بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژێکی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر قسەی بۆ رووداو کرد و هەواڵەکەی رەتکردەوە، گوتی، "هەر راپۆرتێک ئاماژە بەوەبکات کە ئەو خەڵکانەی لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکا لە عێراق کاریان کردووە پێویستە ناوی خۆیان لەلای کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر تۆماربکەن هەواڵی ساختەن."
لە دەنگۆکەدا هاتبوو "هەموو ئەو وەرگێڕ و کارمەندانەی کاریان لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا کردووە، بەپەلە خۆیان بگەیێننە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بۆ تۆمارکردنی ناویان بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ ئەمریکا".
گوتەبێژەکەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا ئاگادارنامەیێک بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، دەڵێت: "تکایە ئاگاداربن کە پلاتفۆڕم و ماڵپەڕە فەرمییەکانی حکوومەتی ئەمریکا تەنیا سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی زانیارین سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکانی کۆچبەری و هەروەها ئۆپەراسیۆنەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و عێراق."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment