کوردپرێس:
میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە 25ی ئابی 2021، چوار گولە هاوەن لە دەوروبەرى ناحیەی قوشتەپە لە هەولێر کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانیان نەبووە.
بەوتەى بەرپرسانى پۆلیسى ناحییەکە ئەو رووداوە هیچ زیانى گیانى نەبووە، بەڵام تائێستا نازانرێت ئەو گولە هاوەنانە لە کوێوە ئاڕاستە کراون و لەلایەن کێوە کراون.
لەئێستادا هێزەکانى ئاسایش و پۆلیسى هەولێر لە شوێنى رووداوەکەن و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، هاوکات هێزێکى ئەمنى لەناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە.
Your Comment