بەئاوڕدانەوە لە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان، ئێستا کورد لە هەموو ساتێک زیاتر پێویستی بە یەکڕیزییەی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی سەبارەت بەو بەراوردکارییەی لە نێوان ئەفغانستان و هەرێمی کوردستان دەکرێت وتی بەئاوڕدانەوە لە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان، کورد ئێستا لە هەموو ساتێک زیاتر پێویستی بە یەکڕیزییەی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی دەڵێت: هەمووان دەزانین کە مەترسیی سەر حکوومەتی ئەفغانستان تاڵیبانە، بەڵام مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان کێیە کە خەڵکەکە تووشی دڵەڕاوکێ دەکات؟ با بزانین مەترسییەکە جگە لە داعش چی دیکەیە؟

میرانی جەختی کردەوە "بێگومان ئەو یەکڕیزییەی دوێنێ خەونمان پێوەی دەبینی، ئەمڕۆ لە هەموو ساتێک پێویستترە بۆمان. پێویستە جگە لە بەرگری، کار لەسەر رێگەچارەی دیپلۆماسی بکەین".

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی بە پێویستی دەزانێت پەیوەندییەکان لەگەڵ دراوسێکانی هەرێمی کوردستان باشتر بکرێن و واقیعیانە دیراسەتی بابەتەکان بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3164

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha