کوردپرێس:
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری مەسەدە لە هەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەشکردوە، هێرشەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناوچەکانی ئاگربەست کە رووسیا و ئەمریکا سەرپەرشتی دەکەن، راگەیاندنی دەستپێکردنەوەی شەڕە لەلایەن ئەنقەرە بەرامبەر گەلانی باکووری سووریا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکانی تورکیا بەرامبەر ئەو گەلانەیە کە "کە رووبەڕووی تیرۆر و ستەم بوونەتەوە"، بۆیە داوا لە سەرپەرشتیارانی ئاگربەست (رووسیا و ئەمریکا) دەکەن ئەرکی خۆیان بۆ راگرتنی هێرشەکان جێبەجێ بکەن.
ماوەی چەند رۆژێکە تورکیا پەلامارەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان زیاد کردووە و بە هۆیەوە ژمارەیێک هاوڵاتی مەدەنی و شەڕڤانی یەپەگە و هەسەدە شەهیدبوون.
Your Comment