ئەردۆغان ڕەتی کردەوە تورکیا لە شنگال بنکەی تەندروستیی بۆردوومان کردبێت

بەشی تورکیا- ئەردۆغان لە پێوەندیی لەگەڵ کازمیدا ئەو هەواڵانەی کە باس لە بۆردوومان کردنی بنکەی تەندروستیی لە شنگال دەکەن بەتوندی ڕەت کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامدا و تیایدا ئەردۆغان لەبارەی دوایین بۆردومانی تورکیا لە شنگال ڕوونکردنەوەی داوە بە کازمی و وتویەتی، بنکەی تەندروستییان بۆردومان نەکردووە بەڵکوو بنکەی پەکەکە کراوەتە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی تورکیا لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە لەبارەی پێشھاتە ئەرێنییەکان لە بوارەکانی پەیوەندیی دووقۆڵی، بازرگانی، سەربازیی و ھەواڵگریی. ھاوکات پرسی بەھێزکردنی ھەماھەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بە گرنگ زانیوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەردۆغان سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە کە پەکەکە لە پاڵ ئەوەی لە قەندیل بوونی ھەیە، لە ناوچەکانی وەک مەخموور و شنگال کە لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی فیدڕاڵییدا، بوونیان ھەیە و باسی لەوە کردووە، "ئەو هەواڵانەی باس لە بۆردومان کردنی بنکەی تەندروستیی دەکەن لە شنگال ڕاست نین".

وەک لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەردۆغان بە کازمیی وتووە، " ئەو شوێنەی بە ئامانج گیراوە نەخۆشخانە یان ناوەندی تەندروستیی نەبووە، بەڵکو ئەو شوێنانە کراونەتە ئامانج کە شوێنی حەوانەوەی ئەندامانی پەکەکە بوون".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3153

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha