هاتوچۆی گه‌شتیاری له‌ دەروازەی پەروێزخان ده‌ستیپێكرده‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان رایگه‌یاند، دوای ڕاگرتنی بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ، هاتوچۆی گه‌شتیاری له ‌ده‌روازه‌کە ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران هاتوچۆی گه‌شتیاریی له ‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخانه‌وه‌ ڕاگرت، لە ڕۆژی شه‌ممه 21ی ئەگێستەوە‌، هاتوچۆی گه‌شتیاریی له ‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌كه‌وه‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

ڕاگەیێنراوەکە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یێكی زۆر هاوڵاتی و گه‌شتیاری ئێرانی ده‌یانویست به‌مه‌به‌ستی زیاره‌ت و به‌شداری كردن له‌یادی عاشوورا بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌وێشه‌وه‌ بچنه‌ كه‌ربه‌لا و شاره‌كانی عێراق، كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ئێواره‌ی 16ی ئابی 2021ه‌وه‌ هاتوچۆی گه‌شتیاریی له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه‌ ڕاگرتبوو.

باسی له‌وه‌ش كرد، گه‌شت كردن له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌، هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌توانن به‌ڤیزا له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌كه‌وه‌ سه‌ردانی وڵاتی ئێران بكه‌ن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3150

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha