هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییێک بەسەر کاتی هەڵبژاردندا نایەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە NRTی راگەیاندووە هەموو ئامادەکارییێکیان کردووە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت و هیچ گۆڕانکارییێک بەسەر کاتی ئەنجامدانیدا نایەت.

ناوبراو وتیشی: هەڵبژادنی گشتی لە ١٠ تشیرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت و هەڵبژاردنی تایبەتیش لە هەشت و نۆی ئەو مانگەدا بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، زیاتر لە ١٠٠ چاودێر لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان دێنە عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکانیش زیاتر لە ٢٠٠ چاودێری نێودەوڵەتی بۆ پرۆسەکە دابین کردووە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ئاسایشی بنکەکان پارێزراو دەبێت و هێزی ئەمنی فراوان بۆ پاراستنی بنکەکان دابین دەکرێت. هاوکات لە هەموو بنکەکاندا هێزی ئەمنی و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان ئامادە دەبن.

جومانە غەلای ڕاشیگەیاند پێدانی کارتی نوێ بەردەوام دەبێت و تاوەکو ئێستا زیاتر ٨٥٪ی دەنگدەران کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3144

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha