بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: جارێکی تر هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو کۆچ کردنی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان به‌تایبه‌تی گه‌نجان له عێراقه‌وه ده‌ستی پێکردوەته‌وه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌ورووپا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، به‌پێی ئه‌و ئاماره سه‌ره‌تاییانه‌ی که به‌رده‌ستی ئەوان که‌وتووه تا ئێستا زیاتر له 35 هه‌زار که‌س خۆیان گه‌یاندووه‌تە وڵاتانی ئه‌ورووپا داوانامه‌ی مافی په‌نابه‌رییان پێشکه‌ش کردووه، به‌ده‌ر له‌وانه‌ی له‌ئێستادا جارێ یه‌کل انهبوونهتهوه له وڵاتانی به‌ڵقانن ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاون، هەروەها جگە له‌و که‌سانه‌ی که له‌ئێستادا له تورکیان به‌نیازن بڕۆن ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ڕه‌نگه هه‌تا کۆتایی ساڵ ڕێژه‌که زۆر زۆر له‌مه زیاتر بێت.
ئاری جەلال باسی لەوەش کرد، "هیچ هاوڵاتیێکی هه‌رێمی کوردستان به‌ناوی هه‌رێمه‌وه له وڵاتانی ئه‌ورووپا تۆمار ناکرێت، سه‌رجه‌میان به عێراقی تۆمار ده‌کرێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوانه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، وه‌ک ده‌زگای لوتکه له ماوه‌ی 6-7 ساڵی ڕابردوو که له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌تانه و له‌گه‌ڵ ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کاندا بوه دیاره پۆلێنکراوه زیاتر 70%ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که له وڵاتانی ئه‌ورووپا داوانامه‌ی مافی په‌نابه‌رییان پێشکه‌ش کردووه هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستان بوون".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment