سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌بنه‌ بووژانه‌وه‌ی بازاڕ لە ئەولەویەتی كاره‌كانمان ده‌بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا ڕایگەیاند: ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابوریی كوردستان و بووژانه‌وه‌ی بازاڕ له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەنراوێکى پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی سێشەممە 17ی ئابی 2021 ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ كلێمنس زێمتنه‌ر، كونسوڵی گشتیی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوەو لە دیدارێكدا، دوایین هه‌نگاوه‌كانی وه‌رزی نوێیی یاسادانان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان باس كرا.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووریی كوردستان و بووژانه‌وه‌ی بازاڕ و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كه‌رته‌ ئابوورییه‌كان و پشتبه‌ستن به‌ به‌رهه‌می خۆماڵی، له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت،

هەروەها، باسی به‌شێك له‌و یاسایانه‌ی كرد كه‌ له‌ وه‌رزی یاسادانی ڕِابردوودا په‌سند كراون و دووپاتی كرده‌وه‌ له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا بنچینه‌یه‌كی پته‌و بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی سێكته‌ره‌ ئابوورییه‌كان داده‌نێن، بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕزگاری بێت له‌وه‌ی كه‌ ته‌نها كه‌رتی نه‌وت بكاته‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی داهات.

News Code 3116

Your Comment

You are replying to: .
captcha