بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتی زانایانی موسوڵمانی جیهان لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، "پیرۆزبایی لە گەلی مەزنی ئەفغانستان دەکەم بۆ سەرکەوتنەکانی بەسەر داگیرکەراندا".
ناوبراو وتووشیەتی، چاوەڕوانی خێرمان لە هەڵوێستەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان هەیە بۆ مامەڵەی لەگەڵ گەلەکەی و پێکهێنانی حکوومەتێکی دادپەروەر کە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی ئەفغانستان لەخۆ بگرێت.
عەلی قەرەداغی داواش لە تالیبان دەکات،" سیستمێکی پشتبەستوو بە دادپەروەریی و بەزەیی و ئاسایش و زانست و پێشکەوتن و پەرەپێدانی گشتگیر دابمەزرێنێت."
ناوبراو دەشڵێت، "داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکەین پاڵپشتی گەلی ئەفغانستان بکەن و هاوکاریان بکەن لە ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدانێ ئابووری و بەدیهێنانی سەقەمگیری".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment