ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق: پارتی هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای هەڵبژاردن هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەدات لە دوای هەڵبژاردن و توانیویەتی خۆسازی بکات، و نەک ئێستا، بەڵکوو پێشتریش دکتۆر فواد حسێن-ی بۆ سەرۆک کۆمار کاندید کرد و پشتیوانیی کرد.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێننەرانی عێراق وتیشی: هەوڵی پارتی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار، تێکچوونی سەرەتاییترین ڕێککەوتنی نێوانیانە لەگەڵ یەکێتی، هەوڵدانە بۆ دروست کردنی واقیعێکی سیاسی جیاواز، هەوڵی پارتی بۆ بردنی سەرۆک کۆمار تازە نیە، پێشتر لەبردنی ئەو پۆستە شکستی هێنا، ڕەنگە ئەمجارە بیەوێ بیبات و شکست نەهێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3112

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha