سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: وتاره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئێران سه‌نگین و ئه‌رێنى بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌ركونسوڵى كۆمارى ئیسلامیى ئێران سه‌ردانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد و پێكه‌وه‌ باسیان له‌ ده‌رئه‌نجامى ئاماده‌بونى شاندى هه‌رێم له‌ مه‌راسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆككۆمارى نوێى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرد.

کوردپرێس:

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا په‌رله‌مانى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و گه‌یاندنی سوپاسگوزاریى وڵاته‌كه‌یان به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنى له‌ مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٨/١٥، نه‌سڕوڵڵا ڕه‌شنوودی، سه‌ركونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌ردانی د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ گرنگییه‌وه‌ باسی له‌و پێشوازییه‌ گه‌رم و مێواندارییه‌ جوانه‌ كرد كه‌ له‌ مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران ئیبراهیم ڕه‌ئیسی لێیان كرا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ‌ڕوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌ گوتاری سه‌رۆك كۆماری ئێران كرد به‌وه‌ى كه‌ گوتارێكی سه‌نگین و ئه‌رێنی بوو، هیوای خواست ئه‌م دید و تێڕوانینه‌ی كه‌ له‌ وته‌كه‌یاندا به‌دیكرا، به‌كرده‌یی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌موولایه‌ك.

شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان به‌به‌شداریى سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و سێ وه‌زیرى حكومه‌ت كه‌ نوێنه‌رى سێ لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ى پێكهێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمن به‌شداریان له‌سوێندخواردنى سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئیبراهیم ڕه‌ئیسى كردو له‌دواى ڕیفراندۆمه‌وه‌ یه‌كه‌م شاندى هه‌رێمه‌ به‌و قه‌باره‌یه‌ سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ بكات.

News Code 3082

Your Comment

You are replying to: .
captcha