کوردپرێس:
شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "من وەکوو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگەڕێمەوە بۆ کەرکووک و لەوێ بانگەشە دەکەم و ئێستا ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە دەکەم و لە سەرەتا بۆ بانگەشە لەناو کەرکووک دوو بارەگا دەکەینەوە و لە دەرەوەی شاریش بارەگامان دەبێت بۆ ئەوەی لەوێ بانگەشە بکەین.''
ئەو کاندیدەی پارتی باسی لەوەش کرد: ''گەڕانەوەمان لەسەر داوای سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانە و جارێ ئێمە دەگەڕێینەوە و حیزبیش لە گفتوگۆدایە بۆ گەڕانەوە، بەڵام ھەڵبژاردن نزیک بووەتەوە، بۆیە سەرەتا ئێمە دەگەڕێینەوە.''
گوتیشی: ''ئەو بارەگایانەی دەکرێنەوە بۆ کاندید و کادیر و ئەندامانی خۆمانە و دەمانەوێت لە کەرکووک بانگەشە بکەین و لەناو خەڵکی خۆمان بین و لە ماوەیەکی زۆر نزیکیشدا دەست بە گەڕانەوە دەکەین.''
Your Comment