سەرۆککۆماری ئێران: کێشەی دراومان بۆ کڕینی ڤاکسێنی کۆرۆنا نیە

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند چارەکردنی کێشەی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران یەکەمایەتیی دەوڵەتە و پێویستە هەموو لایەنەکان هاوکارمان بۆ ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییان و دەستەبەرکردنی ڤاکسێنی پێویست.

کوردپرێس:

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیێکی تایبەت بە کێشەی کۆرۆنا لەگەڵ ژووری تایبەتی کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا و دامودەزگای پێوەندیدار باسی دابین کردنی خێرای ڤاکسێنی کۆرۆنا کرد و گوتیشی کێشەی دراومان نیە بۆ کڕینی ڤاکسێنی بیانی.

سەرۆککۆماری ئێران جەختی کردە سەر هاوکاری کردنی هەموو لایەنەکان و زەروورەتی لە سەر خەت بوونی هەمووان بۆ چارەکردنی کۆرۆنا و گوتیشی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تەلەڤزیۆن دەتوانن بە ئاگاداکردنەوەی هاووڵاتییان هاوکارمان بن.

ڕەئیسی جەختیشی کردەوە کە کێشەی کۆرۆنا ئەولەویاتی یەکەمی دەوڵەتە و لە هەفتەی داهاتووەوە چاوەڕوان دەکەین هاتوچۆ تا ڕادەیێک کەم بکرێتەوە بۆ ئەوەی چارەکردنی کێشەکە ئاسانتر بێت.

News Code 3064

Your Comment

You are replying to: .
captcha