کوردپرێس:
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیێکی تایبەت بە کێشەی کۆرۆنا لەگەڵ ژووری تایبەتی کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا و دامودەزگای پێوەندیدار باسی دابین کردنی خێرای ڤاکسێنی کۆرۆنا کرد و گوتیشی کێشەی دراومان نیە بۆ کڕینی ڤاکسێنی بیانی.
سەرۆککۆماری ئێران جەختی کردە سەر هاوکاری کردنی هەموو لایەنەکان و زەروورەتی لە سەر خەت بوونی هەمووان بۆ چارەکردنی کۆرۆنا و گوتیشی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تەلەڤزیۆن دەتوانن بە ئاگاداکردنەوەی هاووڵاتییان هاوکارمان بن.
ڕەئیسی جەختیشی کردەوە کە کێشەی کۆرۆنا ئەولەویاتی یەکەمی دەوڵەتە و لە هەفتەی داهاتووەوە چاوەڕوان دەکەین هاتوچۆ تا ڕادەیێک کەم بکرێتەوە بۆ ئەوەی چارەکردنی کێشەکە ئاسانتر بێت.
Your Comment