وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ئاگرتێبەردانی پەیکەری مامۆستا هەژار دەکات

بەشی فەرهەنگ و هونەر- وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیێکدا سەرکۆنەی هەڵمەتی تێکدان و ئاگرتێبەردانی پەیکەری هەژار مووکریانیی کرد و ڕایگەیاند پێویستە هەمووان لەئاست سیمبوولەکانی گەلەکەماندا وەفاداربین.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی پەیکەری نووسەر و شاعیر و توێژەر و فەرهەنگ نووس و زمانزانی کورد مامۆستا هەژار لە لایەن کەسانی نەناسراو لە مەهاباد ئاگری تێبەردرا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە ئەو هەڵمەتە خراپەی سەرکۆنە کرد.

دەقی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە:

ڕاگەیەندراوێک لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوور لەداب و نەریتی کۆمەڵگەی کوردەواری، دەستێکی تێکدەر لەشاری مەهاباد، ئاگری بەردایە پەیکەری شاعیر و نووسەر و زمانزان و شارەزا لە بواری فەرهەگنووسی و وەرگێڕی دیاری گەلەکەمان هەژار موکریانی.

هەژار سەرەڕای چەرمەسەری و دەربەدەری و زیندان و ژیانی کولەمەرگی، تەمەنی بەخشی بە ئەدەب و نووسین و خەبات بۆ ئازادی نەتەوەکەی ، پێویستە هەمووان لەئاست سیمبوولەکانی گەلەکەماندا وەفاداربین.

بەناوی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرکۆنەی ئەم کارە دەکەین .

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

News Code 3059

Your Comment

You are replying to: .
captcha