دانوستانەکانی هەرێم و بەغدا نەگەیشتووە بە هیچ ئەنجامێک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لەئەنجومەنی نوێنەران عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە ڕێککەوتنەکانی لە حکومەتی فیدراڵی جەخت لەوەشدەكاتەوە، "دانوستانەکانی نێوان هەردوولا نەگەیشتووە بە هیچ ئەنجامێک." 

کوردپرێس:

حەسەن شاکر، بەئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراقیی وتووە، حکومەتی هەرێم پابەندی 1%ی ڕێککەوتنەکانی پێشوو نەبووە لەگەڵ بەغدا و لە داهاتووشدا پابەند نابێت، بۆیە کەموموڕییەکە لە هەرێمی کوردستانەوەیە کە پابەندی ڕێککەوتنەکان نابێت."

ئاماژەی بەوەش كردووە، "شاندی کوردی لە بەغدا دەستی دەستی دەکەن و دانوستان لەسەر چەند دۆسییەک دەکەن کە سەرەکی نین" و جەختی کردەوە کە "هەرێمی کوردستان پابەندی بەڵێنەکانی لەگەڵ بەغدا نەبووە."

ناوبراو باسیلەوەشكردووە، "حکومەتی عێراق بە ڕوونی داوای نەخشەڕێگایەکی کردووە کە هەرێمی کوردستان بتوانێت پابەندی ڕێککەوتنەکانی بێت."

دەربارەی پڕۆژەیاسای ساڵی 2021، سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر،باسیلەوەكردووە، "وادەی ناردنی پڕۆژەیاساکە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران 60 ڕۆژ دواکەوتووە و پێشتر سەرۆکی پەرلەمان ئەنجومەنی وەزیرانی لە دواخستنی ئاگادارکردووەتەوە."

ئەوەشی وتووە، "ملیۆنان هاوڵاتی عێراق چاوەڕێی پەسەندکردنی بودجەن و گەلی کوردستانیش بەشێکی دانەبڕاوە لە گەلی عێراق."

News Code 305

Your Comment

You are replying to: .
captcha