هۆشداریی توندی ئێران هاوپێوەند بە بوونی گرووپە چەکدارە نەیارەکانی لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری ئەنجومەنی باڵای نەتەوەیی ئێران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراقدا لەبارەی شەڕانگێزیی گرووپە چەکدارە نەیارەکانی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دا و داوای لە حکوومەتی عێراق کرد هەنگاوی جدی بنێت بە ئاراستەی دەرکردنی ئەو گرووپانە لە خاکی عێراق.

کوردپرێس:

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای نەتەوەیی ئێران لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئەماژه بە ئامادەبوونی هەندێک لە گرووپگەلی تیرۆریستی چەکداری دژبەری ئێران لە هەرێمی کوردستان، وتی: داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین هەنگاوی جدی بە ئاڕاستەی دەرکردنی ئەم گرووپانە لە هەرێمی کوردستان عێراق هەڵبگرێت تا ئیران ناچار بە دەستپێشخەریی بە مەبەستی پێشگرتن لە بەردەوامیی شەڕانگێزیی تیرۆریستە چەکدارەکان لە کوردستانی عێراق نەبێت.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای نەتەوەیی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد کە هەندێ گرووپی تیرۆریستیی دژبەری ئێران هەرێمی کوردستانیان کردووە بە هێلانە بۆیە داوا لە دەوڵەتی عێراق دەکەین هەنگاوی جدی بە ئاڕاستەی دەرکردنی ئەم گرووپانە لە هەرێمی کوردستان عێراق هەڵبگرێت.

شەمخانی گوتیشی هەموو جۆرە هەوڵێک دژی ئێران لە خاکی عێراقەوە دژی پەیڕەوی حکوومیی عێراقە و هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە بە هەموو تواناوە بەرپەرچی هەموو جۆرە هەوڵێک دەدەنەوە کە بیەوێت لە خاکی عێراقەوە هەڕەشە دژی ئاسایشی ئێران دروست بکات.

دەریابان شەمخانی کە نوێنەرایەتیی ڕێبەری باڵای ئێرانیش دەکات لە دیدارەکەی لەگەڵ فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقدا ئاماژەی بە مانەوەی شەڕانگێزانە و مەترسی خولقێنەری سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق و دەستوەردانی ئاشکرا و شاراوەی ئەو هێزانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەکەش کرد و گوتی: بەردەوام بوونی ئەم بارودۆخە تەنگەژەکان لە ناوچەکە پەرە پێدەدات.

لەو دیدارەدا شەمخانی گوتیشی وڵاتانی ناوچەکە بە بێ هیچ جۆرە دەستوەردانێکی بیانی توانای دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆیان هەیە و زیادیشی کرد: ڕەفتاری جێی گومانی ئەم دواییەی ئەمریکا و بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکە دەستی پێکردووە و ئەوەش زەمینە بۆ سەرهەڵدانی نائەمنی و خراپ تێگەشتی وڵاتانی کەنداوی فارس خۆش دەکات.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای نەتەوەیی ئێران ئاماژەی بە بڕیاری دوێنێی ئەمریکا بۆ سەپاندنی سزا دژی سەرکردەکانی بەرخۆدانی دژ بە تیرۆر لە عێراق و سووریا و لوبنان کرد و تیشکیشی خستە سەر هەڵکرانی گڵۆپی سەوزی کۆشکی سپی بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان لەمەڕ بەردەوام بوونیان لە کوشتنی هاووڵاتییانی ناوچەکە و گوتیشی: بێزی گەلانی ناوچەکە لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەر بە هۆی ئەم ڕەفتارە دژەیەک و شەیتانییانەیە.

شەمخانی جەختیشی کردە سەر زەروورەتی جێبەجێ کردنی تەواو و خێرای ڕێککەوتنی نێوان تاران و بەغدا کە ئەو ڕێککەوتنە دەتوانێت هەنگاوێکی گەورە بەرەو بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاریی هەمەلایەنەی نێوان هەردوولا ببڕێت بۆ پێشخستنی خۆش بژێوی و ئاسایشی هاووڵاتییانی ئێران و عێراق.

News Code 3045

Your Comment

You are replying to: .
captcha