کوردپرێس:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، میتی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا مانگی ڕابردوو 37 هاووڵاتیی مەدەنیی لە عەفرین ڕفاندووە و داوای باج و پارەی زۆرەملێیان لە چەندین هاووڵاتی کردووە.
ئیبراهیم شێخۆ وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین بە هاوارنیوزی گوتووە میتی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە 37 هاووڵاتیی عەفرینیان ڕفاندووە و ژمارەیێک لەو هاووڵاتییانە پارەیێکی زەبەلاحیان داوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان.
شێخۆ دەشڵێت 21 ماڵ و شوێنی کەسابەت بە بیانووی پووچ لە مانگی ڕابردوودا داخراون و تورکیا تەنانەت ڕێگە بە هاووڵاتییانیش نادات زەویوزارەکانیان بکێڵن.
ناوبراو لە کۆتاییدا داوای لە کۆمەڵگەی دەولی کردووە کار بکەن بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی عەفرین بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
Your Comment