تورکیا هاووڵاتییانی عەفرین دەڕفێنێت

بەشی سووریا- لە مانگی ڕابردوودا میتی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە 37 هاووڵاتیی مەدەنیی عەفرینیان ڕفاندووە.

کوردپرێس:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، میتی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا مانگی ڕابردوو 37 هاووڵاتیی مەدەنیی لە عەفرین ڕفاندووە و داوای باج و پارەی زۆرەملێیان لە چەندین هاووڵاتی کردووە.

ئیبراهیم شێخۆ وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین بە هاوارنیوزی گوتووە میتی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە 37 هاووڵاتیی عەفرینیان ڕفاندووە و ژمارەیێک لەو هاووڵاتییانە پارەیێکی زەبەلاحیان داوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان.

شێخۆ دەشڵێت 21 ماڵ و شوێنی کەسابەت بە بیانووی پووچ لە مانگی ڕابردوودا داخراون و تورکیا تەنانەت ڕێگە بە هاووڵاتییانیش نادات زەویوزارەکانیان بکێڵن.

ناوبراو لە کۆتاییدا داوای لە کۆمەڵگەی دەولی کردووە کار بکەن بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی عەفرین بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

News Code 3024

Your Comment

You are replying to: .
captcha