کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەممە 4ی ئابی 2021، مەحموود محەمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە دوا و رایگەیاند، كێشەكانی یەكێتی بابەتێكی ناوخۆیی یەكێتیەو پێویستە چارەسەریان بكات.
وتەبێژەکەی پارتی وتیشی، ئومێد دەكەین چارەسەرەكەشی بە ئاراستەیەك بێت لە قازانجی هەرێمی كوردستان و ئیستقراری سیاسی و تەبایی ناوخۆی هەرێمی كوردستاندا بێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، پارتی دەستێوەردان لەکاروباری ناوخۆی یەکێتی ناکات و هیوادارین ئەو بابەتە بەخێر بۆ خەڵکی کوردستان بشکێتەوە.
Your Comment