سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پیرۆزباییی جەژنی چلەی هاوینە لە ئێزدییەکان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی لە دوو پەیامی جیاجیادا پیرۆزباییی جەژنی چلەی هاوینەیان لە ئێزدییەکان کرد و هیوای ئارامییان بۆ هەموو ئێزدییەکانی هەرێم و جیهان خواست.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو پەیامی جیاجیادا پیرۆزباییی جەژنی چلەی هاوینەیان لە ئێزدییەکان کرد.

نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، هیوادارم ئێزدییه‌كان جه‌ژنێكی خۆش و ئارام به‌سه‌رببه‌ن و له‌ ره‌وشێكی باشتر بگه‌ڕێنه‌وه‌چلەی هاوین پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزدییەکان کرد و جەختدەکاتەوە، حکومەتی هەرێم هەموو تواناکانی دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئێزدییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ ناوچەکانی خۆیان.

لای خۆیەوە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (2ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2021) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر پیرۆزباییی جه‌ژنی چله‌ی هاوینه‌ی له‌ ئێزدیان كرد و رایگه‌یاند، پڕ به‌ دڵ پیرۆزبایی له‌ خوشك و برایانی ئێزدی ده‌كه‌م، له‌ كوردستان و هه‌ر شوێنێكی جیهان بن.

لە پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین، پیرۆزباییێکی گەرم لە خوشک و برا ئێزدییەکان لە کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم جەژنێکی پڕ لە شادی و خۆشی و بەختەوەری بێت.

مەسروور بارزانی، لەو پەیامەدا بۆ ئێزدییەکان راشیگەیاند، بەو بۆنەیەوە خوشک و برا ئێزدییەکان دڵنیا دەکەمەوە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو تواناکانی دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئێزدییەکان و کارکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ سەر زێد و واری خۆیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی ئیزدییەکان بە هاوکاریی حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

*لە کوردستان 24 وەرگیراوە

News Code 2950

Your Comment

You are replying to: .
captcha