کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 2ی 8ی 2021، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای چاکسازی کرد و رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ راگەیاندنی دەست پێکردنی رێکارەکانە بۆ پرۆژەی چاکسازی و بەبەهێزییەوە کاربۆ گەڕانەوەی ئابووری وڵات دەکەن، دوای ئەوەی لە ئەنجامی بڵابوونەوەی گەندەڵی دۆخی ئابووری گەیشتە ئەم قۆناغەی ئێستا.
ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆژەی چاکسازی پێشنیاز و چارەسەری بۆ قەیرانە داراییەکان دەخاتە ڕوو کە سەرەکیترینیان پشت بەستنە بەیەک سەرچاوە، بۆیە لەماوەی 5 ساڵدا و لەرێگەی چاکسازییێکی گشتگیرەوە بۆ هاووڵاتییانی دەسەلمێنن کە ئەوان جدین لە جێبەجێ کردنی پرۆژەکەدا، لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕیان وایە ئابوری وڵات زیانی بەرکەوتووە و مەحاڵە لەماوەیەکی کورتدا هەمو پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕو، ئامانجی پرۆژەکە بەهێزکردنەوەی دەوڵەتە، چونکە حکوومەتەکان دێن و دەڕۆن بەڵام دەوڵەت دەمێنێتەوە بۆیە دەبێ کاربکەن بۆ گەڕانەوەی شکۆی ئابووری بۆ دەوڵەتی عێراق، حکوومەتی ئێستاش لەسەرەتای دەستبەکاربونییەوە ویستویەتی چاکسازی بکات بەجۆرێک کەمترین بەریەککەوتن و زیانی بۆ هاووڵاتییان لێبکەوێتەوە.
*لە ماڵپەڕی خەندان وەرگیراوە
Your Comment