کازمی دەستپێکردنی پلانی چاکسازیی ئابووریی راگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند، لەسەرەتای راگەیاندنی پرۆژەی چاکسازیدا ئامانجیان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بووە و کاریش دەکەن بۆ بەئەنجام گەیاندنی پرۆژەکە، بۆیە لە ئەمڕۆوە رێکارە کارگێڕییەکان دەست پێدەکەن و لە رێگەیەوە جارێکی دیکە ئابووری عێراق دەگەشێننەوە.


کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 2ی 8ی 2021، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای چاکسازی کرد و رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ راگەیاندنی دەست پێکردنی رێکارەکانە بۆ پرۆژەی چاکسازی و بەبەهێزییەوە کاربۆ گەڕانەوەی ئابووری وڵات دەکەن، دوای ئەوەی لە ئەنجامی بڵابوونەوەی گەندەڵی دۆخی ئابووری گەیشتە ئەم قۆناغەی ئێستا.

ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆژەی چاکسازی پێشنیاز و چارەسەری بۆ قەیرانە داراییەکان دەخاتە ڕوو کە سەرەکیترینیان پشت بەستنە بەیەک سەرچاوە، بۆیە لەماوەی 5 ساڵدا و لەرێگەی چاکسازییێکی گشتگیرەوە بۆ هاووڵاتییانی دەسەلمێنن کە ئەوان جدین لە جێبەجێ کردنی پرۆژەکەدا، لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕیان وایە ئابوری وڵات زیانی بەرکەوتووە و مەحاڵە لەماوەیەکی کورتدا هەمو پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕو، ئامانجی پرۆژەکە بەهێزکردنەوەی دەوڵەتە، چونکە حکوومەتەکان دێن و دەڕۆن بەڵام دەوڵەت دەمێنێتەوە بۆیە دەبێ کاربکەن بۆ گەڕانەوەی شکۆی ئابووری بۆ دەوڵەتی عێراق، حکوومەتی ئێستاش لەسەرەتای دەستبەکاربونییەوە ویستویەتی چاکسازی بکات بەجۆرێک کەمترین بەریەککەوتن و زیانی بۆ هاووڵاتییان لێبکەوێتەوە.

*لە ماڵپەڕی خەندان وەرگیراوە

News Code 2948

Your Comment

You are replying to: .
captcha