کوردپرێس:
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لەمیانی پێشکەش کردنی وتەیێک بەلایەنگرانی پارتەکەی ڕایگەیاند، سەڵاحەدین دەمیرتاش دەبێتە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا، بهوهش جارێكى دیكه دهبێتهوه ڕكابهرى ڕهجهب تهیب ئهردۆغان.
ناوبراو گوتیشی: حکوومەتی تورکیا دواین ڕۆژەکانی خۆی بەڕێدەکات.
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ههدهپه) داواشی لە لایەنگر و ئەندامانی پارتەکەی کرد کار بکەن بۆ سەرخستنی هەدەپە لەهەڵبژاردنی داهاتوی تورکیا کە بەوتەی بوڵدان، ئەوان کاردەکەن بۆئەوەی دەمیرتاش بکەنە سەرۆک کۆمار.
بەگوێرەی قسەکانی پەروین بوڵدان بێت، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە، کاندیدی ئەو حزبەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا.
سەڵاحەدین دەمیرتاش سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لەنیسانی ساڵی 1973 لەشارۆچکەی پالۆی سەر بەپارێزگای خارپێتی باکوری کوردستان لەدایکبوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش لەساڵی 2007دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگهی دیموکراتیک وەکو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیاو لەدوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لەلایەن دادگای دەستوری تورکیاوە، لەساڵی 2010دا بوو بەھاوسەرۆکی پارتی ئاشتیو دیموکراسی، سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپەشە.
ناوبراو کوردی زازایە و دەرچوی کۆلێژی یاسایی زانکۆی ئهنکهرهیە، دەمیرتاش بەرلەوەی بەشێوەی ئەکتیڤ بێتە ناو سیاسەت، لەبەڕێوەبەرانی لقی ئامەدی پارێزهران كاریكردوه.
لە4ى تشرینی یەکەمی 2016، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغو ژمارهیهك لهئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە، بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیرکرانو تائێستاش لهزینداندان.
Your Comment