بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدی راما سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌لبانیا، رایگه‌یاندووە، چواردە منداڵ و پێنج ژن له که‌مپی هۆڵ دەگەڕێننەوە بۆ ئه‌لبانیا که پێشتر په‌یوه‌ندییان به گرووپه تیرۆریستییه‌کانه‌وه کردووه له سووریا و عێراق.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌لبانیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌لبانیا و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌کانی دیکه، هەوڵ دەدەن بۆ دووباره رێکخستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره ئه‌لبانیه‌کان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌که‌یان.
کامپی هۆڵ یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین کامپه‌کان که خێزان و ئه‌ندامانی داعشی تێدایه له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا زیاتر له 60 هه‌زار هاوڵاتی سووری و هه‌ڵگرانی ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆری وڵاتانی جیهانی تێدایه.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment