سەرۆکی حکوومەتی هەرێم: لەم مانگەوە لێبڕینی مووچە لادەبرێت

بەشی  عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ له‌م مانگه‌وه‌ مووچەى فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەممە 25ی تەمووزی 2021 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، کەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەکان و د.دارا رەشید وەزیری پلاندانان کۆبوونەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکەش سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا رایگەیاند مووچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

لەلایێکى دیکەشەوە سەمیر هەورامى وتەبێژی جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێم ئە‌مڕۆ ٢٥/٧ كۆبوونە‌وە‌یە‌كی تایبە‌تی لە‌بارەی‌ بارودۆخی ئابوری ئە‌نجامدا و بڕیاریدا؛ مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان بە‌تە‌واوە‌تی تە‌مویل بكرێت و ھیچ بڕە‌ پارە‌یە‌كی لێ كە‌منە‌كرێتە‌وە‌.

ئاماژەى بەوەش کردووە، ئە‌م بڕیارە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێم، پاش ئە‌وە‌ دێت كە‌ حكومە‌تی عێراق لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ی عێراق بڕە‌ پارە‌یە‌ك كە‌ ٢٠٠ ملیارە‌ وە‌ك سلفە‌ی دارایی بۆ ھە‌رێم بنێرێت، ھە‌روە‌ھا رێكخستنە‌وە‌ و زیادبوونی داھاتی ناوخۆی ھە‌رێمیش ھۆكار بوو بۆ تە‌مویل كردنی تە‌واوە‌تی مووچە‌

News Code 2858

Your Comment

You are replying to: .
captcha