بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرکی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردووە، "دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە هەرێمی کوردستان داهاتی گومرکی رادەستی حکوومەتی عێراق نەکردووە، بە پێویستی دەزانین هەموو لایێک ئاگادار بکەینەوە کە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی کەوتوەتە سەر حکوومەتی هەرێم بەرامبەر بەغدا، حکوومەتی هەرێم لەسەردانی شاندی هاوبەشی چاودێری دارایی هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەکانی دەروازەکانی هەرێمی کوردستانی خستوەتە بەردەمی تیمەکە".
راشیگەیاندووە، بەپێی ئەو داتایانەی کە خراوەتە بەردەست لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، حکوومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی کوردستان بڕی ئەو داهاتانە دادەشکێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم ڕێکارە بە پێی ماددەی 11ی لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 جێبەجێ دەکرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نا نەوتی راستەوخۆ لە وەازرەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و ئەم پڕۆسەیە لە مانگی 1ی 2021ەوە جێبەجێ دەکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment