بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چاوگەیێکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووه، چەکدارانی داعش بەچەکی مامناوەندەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیێکی سەربازی سوپای عێراق لە ناوچەی روتبە لە پارێزگای ئەنبار و بەهۆیەوە دوو سەربازی عێراقی و چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژران.
باسی لەوەش کرد، هەر بەهۆی ئەو هێرشەوە دوو سەربازی دیکەی عێراقی بەسەختی بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دەشڵێت، تەرمی چەکدارێکی داعشیش لە شوێنی هێرشەکەدا بە جێماوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment