لەساڵی 2015 وە تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم 34 مووچەیان بە پاشەکەوتەوە وەرگرتووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لەساڵی 2015 وە تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم 34 مووچەیان بە پاشەکەوتەوە وەرگرتووە و 12 مووچەیان هەر بەتەواوی وەرنەگرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان لە نووسینێکدا دەڵێت "لەساڵی 2015 وە تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم 34 مووچەیان بە پاشەکەوتەوە وەرگرتووە و 12 مووچەیان هەر بەتەواوی وەرنەگرتووە و 10 مووچەشیان بەلێبڕینەوە وەرگرتووە".

ناوبراو دەشڵێت "پێویستە چیتر حکوومەت ستەم لە فەرمانبەران نەکات و لەبەرامبەر ئەرکەکانیاندا مافەکانیان بۆ دەستەبەر بکات، لەسەرەتاییترینی مافەکانیشیان وەرگرتنی مووچەی تەواوە بەبێ دواکەوتن و بڕین و پاشەکەوت کردن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2829

Your Comment

You are replying to: .
captcha