وەزارەتی دەرەوەی سووریا: پڕۆژەی بەڕێوەبەریی خۆسەر بۆ لاواز کردنی  وڵاتە

بەشی سووریا- وەزارەتی دەروەی سووریا بە تەواوی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕەت دەکاتەوە دەڵێت ئەو پڕۆژەیەی کە بۆ خۆبەڕێوەبەری لەو باکووری سووریا داندراوە بۆ لاواز کردنی سووریایە .

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو پڕۆژەیەی کە بۆ خۆبەڕێوەبەری لەو ناوچانە داندراوە بۆ لاوازکردنی سووریایە، ئاسانکاری بۆ ئەمه‌ریکا دەکەن بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە دەستدرێژییەکانی تورکیا زیاتر بکەن.

هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی سووریا هۆشداری دەداتە ئەو لایەنانەی کە لە پشت جێبەجێ کردنی ئەو پڕۆژەیەوەن و ئاماژە بەوەش دەدات، هەر کاتێک ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تیرۆریستانیان کۆنتڕۆڵ کرد، ئەوسا بەسەر دوژمنەکانی ناوخۆشدا سەردەکەون.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2827

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha