وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار: گەشتیاری زیاتر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژانه‌ به‌ ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار له‌ ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ڕوو له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزراى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینى ده‌كه‌ن به‌به‌راورد به‌  ساڵى 2019 و به‌ر له‌ بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌مساڵ گه‌شتیارى زیاتر ڕوو له‌هه‌رێم بكات.

کوردپرێس:

نادر ڕۆستى وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم به‌ شارپرێسى ڕاگه‌یاند، له‌ ساڵى 2019 به‌ر له‌ بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ جه‌ژنى قورباندا 240 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له‌هه‌رێمى كوردستان كردبوو، بۆ ئه‌مساڵ پێشبینى ده‌كه‌ن له‌و ژماره‌یه‌ زیاتر گه‌شتیار ڕوو له‌ هه‌رێمى كوردستان بكات.

وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتو گوزار وتیشى، ناتوانین ژماره‌یێک دیارى بكه‌ین بڵێن ئه‌و ژماره‌ گه‌شتیاره‌ ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات به‌لام پێشبینى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و ژماره‌ى له‌ ساڵى 2019 تۆماركراوه‌ بۆ هاتنى گه‌شتیاران ڕێژه‌كه‌ى له‌وه‌ زیاتر بێت.

شایانی باسە میدیاکانی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکەن رۆژانه‌ به‌ ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار له‌ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراقه‌وه‌ دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌شێكیان ڕاسته‌وخۆ ڕوو ده‌كه‌نه‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.

News Code 2812

Your Comment

You are replying to: .
captcha