بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سەرکۆنەی كۆبوونهوەکەی ئیمانوێل ماكرۆن، سهرۆکكۆماری فه‌ره‌نسا، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) دەکات کە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ش لەخۆدەگرێت.
تانژو بیلگیچ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "سەرکۆنەی كۆبوونه‌وه‌ی سهرۆکكۆماری فه‌ره‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی به‌ناو ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات دەکەین كه سه‌ر به باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده‌یە".
بیلگیچ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌رده‌وامبوونی فه‌ره‌نسا لەم جۆرە کارانە، سەرەڕای نیگەرانی و داواكارییه‌كانی توركیا، زیان به ئاسایشی نیشتمانیی توركیا، یه‌كڕیزیی سیاسی و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه دەگەیێنێت.
تورکیا، هەسەدە بە "رێکخراوێکی تیرۆرستی" ناودەبات و بە باڵی درێژکراوەی پەکەکە وەسفی دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە هەسەدە کە شەڕی دژی داعش دەکات، لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت و واشنتن وەکوو هاوپەیمانێک مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment