بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە بارەی تەقینەوەکەی بازاڕێکی ناوچەی سەدری بەغدا رایگەیاند، بە رووداوەکە خەمبار بووم.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ئەوەی روویدا هەڕەشەی بەردەوامی تیرۆریستانمان بەبیردەهێنێتەوە لەسەر تەواوی عێراقییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەش پێویستی بە هەماهەنگی بەهێزترە.
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایدەگەیێنێت زۆر به توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌که‌م که به بۆمبێکی چێنراو بازاڕێکی شاری سه‌دری له به‌غدا کرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ده‌یان هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون.
ناو براو ڕاشیدەگەیێنێت پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانییان ده‌که‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم، هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم. خوای مه‌زن گیانی شه‌هیدان به هه‌شت شاد بکات و سه‌بووریی خانه‌واده و که‌سوکاریان بداته‌وه.
بارزانی دەشڵێت نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ پێشکه‌ش کردنی هه‌موو یارمه‌تی و هاوکارییێکی پێویستی پزیشکی و پێشوازی له برینداران ئاماده و کراوه‌ن.
شایانی باسە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە تەقینەوەیێک ئەو هاووڵاتییانەی لە بازاڕی میللی وەحیلات لە ناوچەی سه‌در رۆژەهەڵاتی بەغدای کردە ئامانج کە بەمەبەستی کڕینی پێداویستییەکانی جەژنی قوربان روویان لە بازاڕەکە کردبوو.
بەپێی ئامارەکان، لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەدا تاوەکوو ئێستا 35 کەس کوژراون و 60ی دیکە برینداربوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment