کاروانێکی سەربازیی هێزی هاوپەیمانان گەیشتە کوردستانی سووریا

بەشی سووریا- 35 بارهەڵگری سەربازیی هەڵگری تەقەمەنی و کەرەستەی لۆجەستیکیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش لە سنووری هەرێمی کوردستانەوە گەیشتە کوردستان سووریا.

کوردپرێس:

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەست کەوتوون 35 بارهەڵگری سەربازیی چەک و کەرەستەی لۆجەستیکیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژە داعش لە سنووری هەرێمی کوردستانەوە گەیشتۆتە خاکی کوردستانی سووریا.

ئاژانسی هەواڵی PeyamaKurd لەو بارەیەوە نووسیویەتی ئەو کاروانە سەربازییە لە سنووری وەلیدەوە گەیشتۆتە کوردستانی سووریا و بەرەو ناوچەی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دەیرەزوور جووڵەی کردووە.

شایانی باسە پێشتریش لە ڕۆژی 9ی نۆڤەمبێری 2020دا هاوپەیمانیی دژەداعش کاروانێکی دیکەی ناردە کوردستانی سووریا کە لە 35 ئوتومبێلی سەربازی پێکهاتبوو.

News Code 280

Your Comment

You are replying to: .
captcha