کوردپرێس:
لەنووسینێکدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە دابان محەمەد ڕایگەیاندووە "بەپێی حاسیبە و ژمارەکانی تیمی ئەنجومەنی وەزیران و خودی حکومەتی ھەرێم، بە بێ ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداش، داھاتی پێویست لەبەردەست بوە بۆ موچە، بەڵام گرتنەوەی داھات لە لایەن پارتی و یەکێتی بە ڕێژەی ٤٣٪ بە ٪ ٥٧ نەک موچەی تەواو، بوبوە ھۆی دواکەوتنی موچە بە لێبڕینەوە".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەشڵێت "ھیچ بیانوویێک نیە لێبڕین بەردەوام بێت، ئەم کابینەیەی حکومەت متمانەیان بەو ڕێککەونە و پارەیە نیە کە لە بەغداوە دێت! باشترە متمانەیان بەو درشمی چاکسازییانە ھەبێت، بەرزیان کردوەتەوە، کاری قاچاخی و کۆمپانیاکانی دەروازەکان، کۆتایی پێبێنن و باجی کۆمپانیاکانی بواری نەوت و گەورە باجدەران وەربگرن، کۆی داھاتی ناوخۆی دھۆک، ھەولێر و سلێمانی بگێڕنەوە بۆ موچە، بێ شک لێبڕین کۆتایی دێت".
لەلایێکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم تایبەت بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند "ئێستا دوو ئاڕاستە دروستبوە، یەکەمیان وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانه كه داوادەکات لێبڕینی موچە لاببرێت، بەڵام ئاڕاستەی دوەم کە سەرۆکی حکومەتو بەشێک لەوەزیرەکانی پارتی پشتگیریی دەکەن، پێیان باشە لێبڕین قۆناغ بەقۆناغ لاببرێتو بۆ موچەی ئەم مانگەش بەلێبرینی 6% موچە دابەشبکرێت".
Your Comment