بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگهیاند، دوای ئەوەی ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکار بوون، بڕیارە دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی پێکبهێنرێت.
سەربەست لەزگین لەبارەی دوو لیوا هاوبەشەکە ئهوهشی خستۆتهڕوو، بەرەو پێشچوونی باش لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەیە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر پڕچەک کردن و مووچە و پەیکەربەندی دوو لیواکە دەکرێت و ئەوان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو ھێزانەی بۆ ئەو دوو لیوایە دیاریکراون ئامادەیان کردوون.
ئاماژهی بهوهش کرد، گرووپی داعش لە کەرکووک، خانەقین، دیالە، سەڵاحەددین، ئەنبار و رۆژئاوای مووسڵ، تا دێت کردەکانیان زیاتر دەکەن و بەوهۆیەشەوە، ھاوپەیمانان و ھەرێمی کوردستان و عێراقیش گەشتوونەتە ئەو بڕوایەی جووڵەکانی داعش مەترسییان دروست کردووەتەوە، بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەو مەترسییەش پێوستە ھەماھەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەبێت.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment