بەپێی هەواڵی کوردپرێس، که‌مال ڕه‌ئوف ڕۆژنامه‌نووس و چاودێرى سیاسى له دیدارێکدا بۆ گفتوگۆکردن و شرۆڤه‌کردنى دۆخى ئێستاى یه‌کێتى و شه‌ڕى نێوان ئامۆزاکان له‌گه‌ڵ ڕادیۆى ڕوداو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "به‌ڕاى من سیستمى هاوسه‌رۆکى له‌ناو حزبه‌کانى هەرێم تاڕاده‌یێک نوێ بوو، چاوه‌ڕوانکراویش بوو که سه‌رکه‌وتوو نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م سیستمى هاوسه‌رۆکیه له‌ناو یه‌کێتیدا پێداویستیه‌کى حزبى نه‌بوو، به‌ڵکوو بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌زمه‌یێک بوو که کێ ببێت به‌سه‌رۆک و که‌س ڕازی نه‌ده‌بوو".
ناوبراو ده‌شڵێت: "هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ناوى هاوسه‌رۆکى و جێبه‌جێ کردنى ئه‌و سیستمه بۆ یه‌کێتى هه‌ڵه‌یێکى تێدابوو، چوونکه له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌چاو کردنى سیستمى هاوسه‌رۆکى بۆ پاراستنى باڵانسه جێنده‌ریه‌که‌یه که پێویسته ژنێکى تێدابێت، پێشتریش ئه‌وه ڕوون بوو که ئه‌م دوو ئامۆزایه له‌سه‌ر زۆر پرس کۆک و هاوڕا نه‌بوون".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و ناکۆکیانه‌ش وه‌کوو خۆیان مانه‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌کران، چوونکه تیمێکى به‌هێزى سه‌رکردایه‌تى له‌پشتیانه‌وه نه‌بوون، تا ئاراسته‌یان بۆ دروست بکات، بۆیه پێموایه ئه‌م دۆخه چاوه‌ڕوانکراو بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو ته‌وقیته‌که بوو، یه‌کێتى له‌به‌رده‌م هه‌لبژاردندایه، ده‌کرا ئه‌م کێشانه بخرایه‌ته دواى هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌وه‌ى کاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌نگده‌ره‌کانیان نه‌بێت".
کەمال ڕەئووف ئاماژه به‌پڕۆژه‌یێکى گرنگیش ده‌کات بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى و ئاشکرای ده‌کات، "ئێمه له‌ماوه‌ى ڕابردوودا گروپێکى 20 تا 30 که‌سیمان دروست کرد که پێکهاتبوو له‌سه‌رکرده و کادیره گه‌وره و کۆنه‌کانى یه‌کێتى، کۆ بووینه‌وه که شتێک دروست بکه‌ین وه‌کوو بۆردێکى ڕاوێژکارى تاوه‌کوو ڕاوێژیان پێبده‌ین له‌باره‌ى کاره هه‌ڵه‌کانیانه‌وه، به‌ڵام له‌دواجاردا سه‌رکرده و کادیره کۆنه‌کان په‌شیمان بوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند، ده‌زانین گوێمان لێناگیرێت".
ناوبراو ئه‌وه‌ش باس ده‌کات، له سلێمانى گرفتێکى گه‌وره هه‌بوو، هه‌ڵه و که‌موکوڕیه‌کانیش ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به‌و دوو پۆسته‌ى کێشه‌کانیان له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه یان به‌جووڵه‌کانى لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه، "کۆى ئیداره‌ى سلێمانى پرسیارى جدى له‌سه‌ر دروست بووه، پێداچونه‌وه‌ى جدیشى ده‌وێت".
به‌وته‌ى که‌مال ڕه‌ئوف، "له‌ناو حزبى کوردى کاتێک له‌تبوون ڕوو ده‌دات، لایه‌ک ئه‌وى دیکه ده‌کات به‌شه‌یتان و خۆیشى به فریشته، له‌کاتێکدا هه‌موومان ده‌زانین ئه‌م دووکه‌سه پێکه‌وه‌بوون و شه‌ریک بوون له بازرگانى و بڕیاردا، بۆیه ناکرێت له‌ئێستادا هه‌موو هه‌ڵه‌کان بخرێته سه‌ر شانى لایه‌ک".
کەمال ڕەئووف ئاشکراشی ده‌کات، "به‌شێکى زۆرى ئه‌و کێشانه‌ى سه‌ریانهه‌ڵداوه ئه‌نجامى دوا کۆنگره‌ى یه‌کێتیه، ته‌نانه‌ت خۆیان ئێستا باسى ئه‌وه‌ده‌که‌ن، ته‌زویرێکى زۆر له کۆنگره‌ش کراوه و پاره‌یه‌کى زۆر به‌کارهاتووه و شایسته‌ى مێژوى یه‌کێتیش نه‌بووه ئه‌و کۆنگره‌یه، له‌ئێستادا ئێمه کێشه‌کانى یه‌کێتى وه‌کوو ئاگرێک وێناده‌که‌ین، دووکه‌ڵه‌که‌ى ده‌بینین، به‌ڵام ئاگره‌که نا، ناشزانین ئه‌و مادانه‌ى تێیدا ده‌سووتێن چین و کێن، ئه‌وه‌ش نازانین ئاخۆ چۆن ئاگره‌که ده‌کوژێنرێته‌وه".
کەمال ڕەئووف باسى دابڕانى سه‌رکرده‌ى یه‌که‌مى حزبه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت:"پێشتر ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌رکرده‌ى یه‌که‌مى حزبه‌کان ناوبه‌ناو کۆ ده‌بووینه‌وه، ته‌نانه‌ت مام جه‌لال و کاک مه‌سعوود کاک نه‌وشیروان ئه‌و شێوازه‌یان په‌یڕه‌و ده‌کرد و خودى مام جه‌لال پێى ده‌وتین، هه‌رچیتان هه‌یه وه‌رن با پێکه‌وه باسى بکه‌ین، به‌ڵام ئێستا ئه‌و دابڕانه هه‌یه و زۆریش فراوان بووه، ته‌نانه‌ت که‌سێک لێى دڵنیانه‌بن که وه‌کوو خۆیان بیرده‌کاته‌وه و قسه ده‌کات، بانگهێشتى کۆبوونه‌وه‌کانى خۆیانت ناکه‌ن، ئه‌م دۆخه‌ش له‌دوو لاوه زیانى خۆى هه‌یه، له‌لایه‌ک ئێمه‌ى ڕۆژنامه‌وانان بێ زانیاری بووین و له‌لاکه‌ى دیکه‌شه‌وه ئه‌وان بێ زانیارین و نازانن له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا چى ڕووده‌دات و ده‌گوزه‌رێ".
به‌بۆچوونى ئه‌و چاودێره سیاسیه، "ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه‌ى یه‌کێتى به‌که‌ڵکى ئه‌وه نایات ئیداره‌ى ئه‌م حزبه بکات، هه‌ر به‌نموونه ئه‌گه‌ر له‌کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تیدا یه‌کى 2 ده‌قه قسه بکات، ده‌بێت 4 کاتژمێر کۆببنه‌وه، به‌ڵام ده‌بینى هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کان به‌نیو کاتژمێر کۆتایی دێت، که‌واته چۆن و چه‌ند قسه‌یان کردووه، ئه‌ى هاوسه‌رۆکان چه‌ند قسه‌یان کردووه، له‌گه‌ڵ ڕێزى زۆرم بۆ سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى، به‌ڵام ئه‌وان ڕۆڵى فه‌رمانبه‌ریان پێدراوه، دواتر له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌ى له‌پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردووه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، له‌و ژماره زۆره‌ى سه‌رکردایه‌تى، که‌سێکیان وشه‌یه‌ک ناڵێت".
کەمال ڕەئووف چه‌ند زانیاریه‌کى هه‌ستیار له‌باره‌ى کۆبوونه‌وه‌کانى بافڵ تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ نێوه‌ندگیره‌کاندا ئاشکرا ده‌کات، "له‌کۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌کانى بافڵ تاڵه‌بانى و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى چوونه بۆ نێوه‌ندگیریی، قسه له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه نییه، به‌ڵکوو پرسه‌که گه‌وره‌تر کراوه، قسه له‌سه‌ر ژه‌هرخواردکردن کراوه، قسه له‌سه‌ر بازرگانی کردن به‌ماده‌ى هۆشبه‌ر کراوه، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌کراوه زانیارى ده‌درێت کە چۆن هه‌ولێر بۆردوومان بکرێت، هه‌روه‌ک قسه له‌سه‌ر بازرگانیێکى گه‌وره‌تر ده‌کرێت له‌ده‌ره‌وه‌ى پرسه گومرگیه‌کان و ملیۆنان دۆلار چۆته گیرفانى چه‌ند که‌سێکى دیاریکراوه‌وه، قسه له‌سه‌رئه‌وه‌کراوه که ژماره‌یه‌ک کۆمپانیا هه‌یه که موڵکى شێخ لاهوره و قۆرخى بازاڕیان کردووه و سه‌رانه‌یان له‌خه‌ڵک سه‌ندووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى باسکراون دیوێکى کێشه‌کانه، دیوه‌که‌ى تر ده‌ڵێت هیچى ئه‌مانه ڕاست نییه، به‌ڵکوو پیلانێکى پارتى دیموکراتى کوردستانه، هه‌رکامێکیان ڕاست بێت مه‌ترسیداره، مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستى هاوسه‌رۆک ئه‌م قسانه بکرێت".
له‌و ڕوه‌شه‌وه جه‌خت ده‌کاته‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌وترێت له‌سه‌ر خودى لاهورى شێخ جه‌نگى و براکانى، ناکرێت به‌دوورخستنه‌وه‌یان کۆتایی بێت، ئه‌مه ده‌بێت به‌دادگایی کردنیان چاره‌سه‌ر بکرێت، مه‌به‌سته‌که ئه‌وه‌یه کێشه‌که زۆر ئاڵۆزه و ئه‌وه‌ى ده‌وترێت مه‌ترسیداره، نازانم له‌م شته تێناگه‌م، لابردن واتاى چییه، ساڵێک‌و شه‌ش مانگ یاری به‌پیرۆزیه‌کان‌و ئابورى ئه‌م وڵاته‌و خه‌ڵکه‌وه کردبێت، لابردن واتاى چییه؟، ده‌ى ئه‌گه‌ر وایه هه‌مومان ساڵێک‌و شه‌ش مانگ واده‌که‌ین و دواتر لامان به‌رن، نابێت ئه‌و پرسانه له‌ژوره تاریکه‌کاندا یه‌کلابکرێنه‌وه".
کەمال ڕەئووف بۆچوونى وایه، "تاوه‌کوو یه‌کێتى تێکه‌ڵى بزنس و سیاسه‌تى پێکه‌وه‌بێت، ناتوانێت خۆى له‌م ئه‌زمانه ڕزگار بکات، چوونکه هیوادارم هه‌ڵه‌بم باس له‌وه‌ده‌کرێت له‌هه‌موو 450 ترێله‌یه‌ک که له‌سنووره‌کانى یه‌کێتیه‌وه داخڵده‌بن، 150یان گومرگ ده‌کرێن، 300ى ناکرێت".
له‌کۆتاییشدا ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، "زۆر وترا ئه‌گه‌ر کاک نه‌وشیروان بچێته ده‌ره‌وه یه‌کێتى باش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر دکتۆر به‌رهه‌م بچێته ده‌ره‌وه باش ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر چاک نه‌بوو، ئێستاش ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر لاهورى شێخ جه‌نگى بچێته ده‌ره‌وه یه‌کێتى چاک ده‌بێت، کێ ده‌ڵێت چاک ده‌بێت؟".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment