کوردپرێس:
نوخشە ناسیح، قائیمقامی ناوەندی هەڵەبجە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە: "بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌شی گرتووه‌ته‌وه و بڕی پێنج ملیار و 160 ملیۆن دیناره به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگاكه بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه".
قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستوەتەڕوو، پڕۆژه‌كانی بودجه‌مان گه‌یاندووەته وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌ت ئاڕاسته‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیداری ده‌كات له به‌غدا و حكوومه‌تی عێراق وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ له پاره‌ی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2021 بوودجه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كردووه."
بەوتەی نوخشە ناسیح، بودجه‌كه به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگا و ناحیەکانی ته‌رخان كراوه، پڕۆژەی ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و بیاره و سیروان و به‌مۆی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ڕوونیشی کردەوە: هه‌ركاتێك پاره‌كه گەیشت ئه‌وه پڕۆژه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، کە خۆی ده‌بینێته‌وه له پڕۆژه‌ی ئاو و ڕێگاوبان و شاره‌وانی و پڕۆژه پێویسته‌كان".
Your Comment