به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌شتییه‌که که له ناوچه‌ى کیب کانافیراڵ له ویلایه‌تى فلۆریداى ئه‌مریکاوه هه‌ڵدرا به ناوی فیزیاناس و گه‌ردوونناسی ئه‌مه‌ریکی یوجین پارکه‌ره‌وه ناو نراوه که ئێستا ته‌مه‌نی ٩١ ساڵه، که له کۆتایی په‌نجاکاندا باسى له‌وه کردبوو خۆر به به‌رده‌وامی ته‌نۆچکه‌ی بارگاوی لێ ده‌رده‌چێت و به بۆشاییی ئاسماندا بڵاو ده‌بێته‌وه و ئه‌و لێشاوه ته‌نۆچکانه‌ى ناو نا ڕه‌شه‌باکانی خۆر.
که‌شتییه ئاسمانییه‌که به هه‌مان قه‌باره و شێوه‌ى ئۆتۆمبیلێکى بچووک دروست کراوه و به خێراییی ٤٣٠ هه‌زار میل له کاتژمێرێکدا گه‌شت ده‌کات و بڕیاره گه‌شته‌که‌ى ٧ ساڵ بخایه‌نێت.
بڕیاره که‌شتییه‌که له ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته‌دا هه‌ساره‌ى زوهره تێپه‌ڕێنێت و دواى شه‌ش هه‌فته‌ى دیکه‌ش بگات به نزیکترین خاڵ له خۆره‌وه.
ئاژانسى ناسا پێشبینى کردوووه که‌شتییه‌که به دوورى ٦ ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار کیلۆمه‌تر له ده‌ورى به‌رگى خولگه‌ى خۆره‌وه بسووڕێته‌وه که حه‌وت هێنده نزیکتره له‌و که‌شتییانه‌ی‌تر که هه‌ڵدراون بۆ بۆشایىی ئاسمان، به‌وه‌ش پله‌ی گه‌رمییه‌که‌ی بۆ هه‌زار و ٦٥٠ پله‌ی سیلیزی به‌رز ده‌بێته‌وه که توانای توانه‌وه‌ى زۆر به‌هێزتره له توانه‌وه‌ى ئاسن، چوونکه که‌شتییه‌که به چینێک له پێکهاته‌ی کاربۆن به سیرامیک داپۆشراوه و ڕووپۆش کراوه که توانای هه‌یه به‌رگه‌ی ئه‌و پله گه‌رمییه به‌رزه بگرێت.
له ماوه‌ى حه‌وت ساڵى گه‌شته‌که‌یدا، که‌شتییه ئاسمانییه‌که ٢٤ جار به ده‌ورى خۆردا ده‌سووڕێته‌وه، بۆ ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى فیزیایی له‌باره‌ى ئه‌و چینه پلازمایه‌ى که ده‌ورى خۆرى داوه و به کۆرۆنا ناسراوه، ده‌که‌وێته نێوان بۆشاییی ئاسمان و خۆره‌وه و ته‌نیا له کاتى خۆرگیراندا به چاو ده‌بینرێت و پله‌ى گه‌رمییه‌که‌ى له نێوان یه‌ک بۆ دوو ملیۆن پله‌ى سیلیزیدایه.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ى ده‌ورى خۆر، زۆربه‌ى ئه‌و چالاکییه گرنگانه‌ى له‌سه‌ر ڕوو ده‌دات که کاریگه‌رى له‌سه‌ر زه‌وى دروست ده‌که‌ن و ده‌بنه‌هۆى هه‌ڵکردنى ڕه‌شه‌باکانى خۆر که هه‌ر ٢٧ ڕۆژ جارێک به‌ر خولگه‌ى زه‌وى ده‌که‌وێت و ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر به‌ر زه‌وى بکه‌وێت ئه‌وا ژیان له‌سه‌ر زه‌وى تێکده‌چێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه تێچوووه‌که‌ى یه‌ک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاره و ئامانجى سه‌ره‌کى ئه‌وه‌یه زانیارى ورد له‌سه‌ر خۆر کۆ بکاته‌وه.
ئاژانسى ناسا له ساڵانى حه‌فتاکانه‌وه ده‌یه‌وێت که‌شتییێکی له‌م شێوه‌یه بنێرێت بۆ نزیکی خۆر به‌ڵام نه‌یده‌توانی له‌به‌ر به‌رزی پله‌ی گه‌رما له نزیکی خۆر و نه‌بوونی مادده‌ی پێویست له ساڵانی ڕابردوو بۆ دروست کردنی که‌شتییێک که به‌رگه‌ی ئه‌و گه‌رمییه زۆره بگرێت.
که‌شتییه‌که له نزیکه‌وه کۆمه‌ڵێک زانیاریی گرنگ له‌سه‌ر خۆر کۆ ده‌کاته‌وه و ڕه‌وانه‌ى زه‌وییان ده‌کات و دوای ته‌واوبوونی کاره‌کانیشى ئاژانسی ناسا که‌شتییه‌که به‌ر ده‌داته‌وه سه‌ر خۆر و ده‌سووتێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment