به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاروان هاشم ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت: بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌موو ڕێكارێكى یاسایی و مه‌ده‌نى ده‌گرێته‌به‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌نگى ده‌نگده‌رانى چوونكه گومانیان نییه كه ساخته‌كارییان ده‌رهه‌ق كراوه.
ناوبراو وتیشى: "خوازیارین دادگاى باڵاى فیدراڵى بێلایه‌نى خۆى بسه‌لمێنێت و به هاناى ده‌نگه‌كانى گۆڕان و هه‌موو هاووڵاتییانی هه‌رێم و عێراقه‌وه بچێت، ده‌نا په‌رله‌مان و حكوومه‌تى نوێى عێراق هیچ شه‌رعیه‌تێكى نابێت و گوزارشتیش له ده‌نگ و ئیراده‌ى خه‌ڵک ناكات".
كاروان هاشم له درێژه‌ى قسه‌كانیدا ڕاشیگه‌یاند: پرۆسه‌ى هه‌ژماركردنى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان دووهه‌مین پرۆسه‌ى ساخته‌كارییه و شه‌رعیه‌تدانیشه به‌و ساخته‌كارییه‌ى كه له 12ى ئایاردا ئه‌نجام دراوه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment