ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی ته‌ڤلی ئۆپۆزیسیۆن بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتیی وه‌ته‌نییه‌ به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هاوپه‌یمانێتیی وه‌ته‌نییه‌ ته‌ڤلی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی بێت که‌ هاوپه‌یمانێتییه‌کانی سائیروون و ڕه‌وتی حیکمه‌شی تێدایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هودا به‌دیری به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: هه‌فته‌ی داهاتوو هاوپه‌یمانێتیی وه‌ته‌نییه‌ هه‌ڵوێستی فه‌رمیی خۆی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌ سیاسییه‌کان و پێکهێنانی کوتله‌ی گه‌وره‌تر و ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ڕاده‌گه‌یێنێت و هاوپه‌یمانێتییه‌کانی سائیروون و حیکمه‌ له‌ هاوپه‌یمانێتیی وه‌ته‌نییه‌ نزیکن هه‌ر بۆیه‌ ته‌نها بژارده‌ ته‌ڤل بوون به‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه‌یه‌.

ناوبراو وتیشی: ئێستاکه‌ هاوپه‌یمانێتیی وه‌ته‌نییه‌ هه‌ندێک کۆبوونه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات بۆ لێکدانه‌وه‌ی به‌شداری له‌ ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق یان ته‌ڤل بوون به‌ ئۆپۆزیسیۆن هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئاییینی عێراق ده‌سته‌به‌ر نه‌کرێن ئه‌وا ئۆپۆزیسیۆن بژارده‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27278

Your Comment

You are replying to: .
captcha