به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ی ئاب محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: بڕیار نییه له داهاتووی نزیکدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌م دیدار و گفتوگۆ بکه‌م.
ناوبراو ئاماژه به پێشنیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌کات له‌باره‌ی ئاماده‌ییی ئه‌و وڵاته بۆ دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران و ده‌شڵێت: سیاسه‌توانانی ئه‌مریکا "نیازپاک و ڕاستگۆ" نیین و خووگرتنی ئه‌وان به سه‌پاندنی گه‌مارۆ ئیزن نادات که دانووستانێک ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment