به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ ئاکیف وته‌بێژی پێوه‌ندییه دیپلۆماتیکه‌کانی بزاڤی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی کوردی سووریا له لێدوانێکدا ئاماژه به پرسی ئیدلیب ده‌کات و ده‌ڵێت: تورکیا وه‌کوو له‌مپه‌رێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی ئیدلیب دێته ئه‌ژمار و ده‌بێ به تورکیا وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی داگیرکا‌ر بڕوانین. تورکیا سیاسه‌تێکی نێگه‌تیڤی له ئیدلیب گرتۆته‌به‌ر و ڕێگری له چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌کان ده‌کات. تورکیا قه‌یرانی ئیدلیب قووڵتر ده‌کاته‌وه. له ئێستادا هه‌ڵوێستی تورکیا هه‌مبه‌ر ئیدلیب گوماناوییه. ئه‌گه‌ر وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی "داگیرکا‌ر" گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تورکیا ئه‌نجام نه‌درێت بێگومان ئه‌و ده‌وڵه‌ته ڕێوشوێنی تایبه‌ت ده‌گرێته‌به‌ر و سووریا په‌لکێشی دابه‌شبوون و ڕووخان ده‌کات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به پرسی عه‌فرینیش کرد و گوتی: کاره‌کانی تورکیا له عه‌فرین داهاتووی تێکڕای خه‌ڵکی سووریای به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی کردۆته‌وه. ڕاپۆرتگه‌لێکی زۆرمان هاوپه‌یوه‌ند به دۆخی مافی مرۆڤ بینیوه به‌ڵام ئه‌م ڕاپۆرتانه تێکڕای ئه‌و ڕاستییانه ناخاته ڕوو که له‌لایه‌ن تورکیاوه له عه‌فرین ئه‌نجام ده‌درێت. دۆخی عه‌فرین پێویستی به کاردانه‌وه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگای جیهانی له به‌رانبه‌ر ده‌ستدرێژی هه‌میشه‌یی بۆ سه‌ر عه‌فرین مه‌حکووم به شکسته.
ئاکیف جه‌ختی کرده‌وه: دژ به گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌که‌ین. ئه‌م سیاسه‌ته له سووریا لێکهوتهیێکی خراپی لێ ده‌که‌وێته‌وه. تێکڕای ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌ژین حه‌قیانه که بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌که‌یان به‌ڵام تورکیا پرسی ئاواره‌کان وه‌ک ئامێرێکی سیاسی به‌کار ده‌هێنێت و یاری به چاره‌نووسی ئه‌وانه‌وه ده‌کات. ئێمه حه‌ز ده‌که‌ین تێکڕای ئاواره‌کانی سووریا بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌که‌یان و به‌پێی داواکاریی تورکیا و هه‌ندێک گرووپی دیکه هه‌ڵسوکه‌وت نه‌کریت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment