داواکارییەکانم جێبەجێ نەکرێت  ئۆپۆزیسیۆن پێک دەهێنم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون راگه‌یانراوێكى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا وێڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى دروست كردنى ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، قه‌واره‌یێكى سیاسى به‌ناوى "قه‌واره‌ى رزگارى نیشتمان" راده‌گه‌یێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در راگه‌یێندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، له‌ رسته‌ى یه‌كه‌مى راگه‌یێنداوەکەدا‌ هاتووه‌ "من ئه‌و هه‌نگاوه‌ شه‌رمنانه‌ى بۆ به‌دیهێنانى داواى خۆپێشانده‌ران ده‌نرێن، به‌ بێ سوود ده‌زانم".

سه‌در له‌ نووسراوه‌كه‌یدا روونى ده‌كاته‌وه‌، پێشتر 40 داواى خستووه‌ته‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌كان، ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌وا ئۆپۆزسیۆن پێک ده‌هێنم".

نووسراوه‌كه‌ى سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌ و وه‌ک بانگه‌وازێكیش داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ى خۆشه‌ویستییان بۆ نیشتمان ماوه‌ با بێنه‌ ناو قه‌واره‌ى رزگارى نیشتمان".

له‌ كۆتایى نووسراوه‌كه‌دا دوایین مۆڵه‌ت به‌ حكوومه‌ت ده‌دات و ده‌ڵێ، "با كاتێک دیار بكه‌ین بۆ جێبه‌جێ كردنى 40 داواكه‌، با په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان، ئه‌گه‌ر كرا، واده‌ى نێوانمان بێت، ئه‌گه‌ر نا 15 رۆژى تر ماوه‌ى نێوان من و ئێوه‌یه‌، من دواى ئه‌وه‌ چیتر رێ ناده‌م هێرش بكرێته‌ سه‌ر خۆپێشانده‌ران و چاوپۆشى له‌ داوا ره‌واكانیان بكرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27225

Your Comment

You are replying to: .
captcha