ئۆپراسیۆنێكی فراوانی هێزە عێراقییەکان لە حەمرینەوە تا سنووری ئێران ده‌ستی پێكرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌یانیی ئه‌مڕۆ سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێكی فراوانی له ‌سنووری زنجیره‌ چیایی حه‌مرین تا سنووری ئێران ده‌ست پێكرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌ریق روكن، مه‌زعه‌ر عه‌زاوی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیاله‌ رایگه‌یاندوه‌: "به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای عێراق به ‌پشتیوانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان له‌ ناوچه‌ی نه‌داو زنجیره‌ چیایی حه‌مرین ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی دژ بە داعش ده‌ست پێكرد.

ناوبراو وتیشی: له ‌ناوچه‌ی نه‌داوه‌ تاكوو نزیک سنووری ئێران له ‌قۆڵێک و له‌ زنجیره‌ چیایی حه‌مرینه‌وه‌ تاكوو پرجی نارێن له ‌لایێكی تره‌وه‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.

سەرچاوە: ئەلغەد پرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27221

Your Comment

You are replying to: .
captcha