به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناتالی توچی ڕاوێژکاری فێدریکا مۆگرینی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌و کۆمپانیا و لایه‌نانه‌ی ئه‌ورووپا که به‌هۆی سزاکانی ئه‌مه‌ریکا کاره‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران راده‌گرن له‌لایه‌ن یه‌کێتیی ئه‌ورووپاوه سزا ده‌درێن.
ناوبراو ڕوونی کردوووه‌ته‌وه: ئه‌ورووپا ڕێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی (5+1) به بێ ئه‌مه‌ریکا ده‌پارێزێت و ده‌بێت ئێران له ڕووی ئابووری و دارایییه‌وه سوودمه‌ند بێت و ئه‌ورووپاش ئه‌رکی خۆی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جێبه‌جێ ده‌کات.
دوێنێ سێشه‌ممه 7ی ئاب له کاتی جێبه‌جێ کردنی سزاکانی ئه‌مه‌ریکا به سه‌ر ئێران‌دا فێدریکا مۆگرینی ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و سه‌پاندنی سزا به‌ڵام ئه‌ورووپا پابه‌نده به ڕێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئێران.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی کۆمیسیۆنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا؛ له ساڵی (2016) نزیکه‌ی (8.2) ملیار دۆلار کاڵا له ئه‌ورووپاوه هه‌نارده‌ی ئێران کراوه و له‌و وڵاته‌شه‌وه به به‌های (5.5) ملیار دۆلار کاڵا ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا کراوه.
ئه‌وه له کاتێکدایه تره‌مپ جه‌ختى له کاتى واژۆ کردنى بڕیارى سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاکاندا ئاماژه‌ى به‌وه کرد هه‌ر لایه‌نێک دژى ئه‌و سزایانه بێت و هاوکاریی ئێران بکات ئه‌مه‌ریکا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ناکات.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment