به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بادی له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: "له ڕووی بنه‌ماوه ئێمه دژی سزاین له ناوچه‌که‌دا، ئابڵوقه‌دان و سزاکان کۆمه‌ڵگه‌کان تێک ده‌ده‌ن و سیسته‌مه‌کان لاواز ناکه‌ن."
ناوبراو وتیشی: "پێمان وایه هه‌ڵه‌یێکی ناڕاست و ستراتیژییه به‌ڵام له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا پابه‌ند ده‌بین پێیانه‌وه."
حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵوێستی عێراق وایه که کاردانه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر سزاکاندا نابێت و له‌گه‌ڵیشیاندا نابێت به‌ڵام پابه‌ند ده‌بێت پێیانه‌وه.
له دوای بڕیاری سه‌پاندنی زنجیره‌یێک سزا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به سه‌ر ئێران‌دا، سه‌رۆکی ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که هه‌ر کۆمپانیایێک مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بکات ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا مامه‌ڵه بکات.
دوابه‌دوای ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش نزیکه‌ی ١٠٠ کۆمپانیای بیانی به ده‌م داواکه‌ی تره‌مپه‌وه چوون و مامه‌ڵه بازرگانییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕاگرت، ئه‌گه‌رچی قه‌باره‌ی قازانجه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا به ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئه‌وه له کاتێکدایه قۆناغى یه‌که‌مى سزا ئابورییه‌کانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران دوێنێ سێشه‌ممه 7ی ئابی 2018 ده‌ستی پێ‌کرد که ئاڵوگۆڕى دۆلار و بازرگانیی زێڕ و کانزا‌کان و پرۆگرامه‌کانى په‌یوه‌ست به پیشه‌سازى و که‌رتى ئۆتۆمبێل ده‌گرنه‌وه.
له هه‌نگاوى دووهه‌میشدا که بڕیاره له ٥ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵدا جێبه‌جێ بکرێت به ته‌واوى هه‌نارده‌ى نه‌وت و ئاڵوگۆڕى بازرگانى له ڕێى به‌نده‌ره‌کانى ئێرانه‌وه ڕاده‌گیرێت که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌و هه‌نگاوه زیانى گه‌وره به ئابوورى ئێران بگه‌یێنێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment