پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی پارتی و یه‌کێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق تاوتوێ كرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ بوونه‌وه‌ و له‌ دانیشتنێکدا پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان یه‌کێتی و پارتییان تاوتوێ کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 7ی ئابی 2018 مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی پێشوازی له‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌کێتی كرد.

له‌ دانیشتنێكدا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی پێویست له‌لایه‌ن هه‌ردوولا به‌ ئاراسته‌ی ئاماده‌كردنی وه‌ره‌قه‌یێکی هاوبه‌شی نیشتمانی کرا كه‌ تێیدا به‌ده‌ستهێنان و داكۆكی كردن له‌ ماف و ئیستحقاقه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی كوردستانیان ئه‌وله‌وییه‌تی به‌شدارییان بێت و هاوكات پره‌نسیپه‌كانی شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و ته‌وازون بنه‌مای پێكهێنانی كابینه‌‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بێت.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27173

Your Comment

You are replying to: .
captcha