کوردپرێس:
پاش ئەوەی تورکیا بۆ ئازاد کردنی قەشە ئەمریکییەکە وەڵامی واشەنتۆنی نەدایەوە ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر دوو وەزیری تورکیا و ڕۆژی ڕابردوو میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند ئەنقەرە و واشەنتۆن لەبارەی ئازادکردنی زیندانییە ئەمریکییەکانەوە ڕێک کەوتوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە هیزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس کونفڕانسێکدا بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند ئەو هەواڵە درۆیە لە بەر ئەوەی ئەگەر قەشە برانسۆن و دیکەی زیندانییە ئەمریکییەکان ئازاد کرابان ئێستا لە ماڵە خۆیان دەبوون.
ناوبراو زیادی کرد: تەنها دەتوانم بڵێم مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەی کرد و زیاتر لەمەش هیچی تر ناڵێم.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە هیچ پێشکەوتنێکی لەبارەی دانووستاندن لە سەر ئازادکردنی قەشە ئەمریکییەکە ڕووی نەداوە چوونکە بە بڕوای ناوێرت پێشکەوتن بەو مانایە دەبێت کە زیندانییە ئەمریکییەکان ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان.
Your Comment